٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٨:٠١
دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لە خزمەتی ئاسایشی ناوچەکەیە.

سەرلەشەکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە مەزارگەی ئیمام خومەینی وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ نمایش درا بەشێکی بچووک لە تواناییەکانی ئێمەیە و بەشێکیشیان هەر شاراوەیە و نمایش نەدراوە.

ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە تواناترین و بەهێزترین حاڵەتی خۆیاندان. ئێمە لەگەڵ دراوسێکانمان دۆست و برادەرین و دیپلۆماسی چالاکمان هەیە.

سەرلەشکەر باقری جەختی کرد:دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لە خزمەتی ئاسایشی ناوچەکەیە.

342/